پەیوەند عومەر
04/02/2026
100 جار خوێنراوەتەوە
ئایا شەڕ لەئێران دوورە ؟
ئەمە پرسیارێکە وانازانم ئاسان وەڵام بدرێتەوە، یان وەڵامێکی ڕێک و ڕاست لای کەسمان دەستبکەوێت.
بەڵام ئەم دۆخە خێرایانە گۆڕانکاریەکانیش لەناویانداخێران، بڵاوکردنەوەی فەزیحەکانی(ئیپستین) ڕەنگە گۆڕانکاریەکی تەواو لەڕەوتی ڕوداوەکان بکات.
ئەگەر دروستکردنی دورگەکەی(ئیپیستن) تەڵەیەکی جولەکەی زایۆنیبێت، بۆئەوەی کەسایەتیە سیاسی و سەرمایەدارەکانی ئەمریکا بخەنە داوی خۆیانەوەو وایان لێبکەن نەتوانن لەدەرەوەی ئەجینداو خواستی ئەواندا جوڵەبکەن،دەبێ نێوانی (ئەمەیکاو ئیسرائیل) ڕوو لەخراپی بکات و ڕۆژانی ساردوسڕی خۆی بەڕێبکات.
ئەگەر ئەم مەیلە ساردە لەلایەن(ترامپ)ە وە ڕووبدات، بەتایبەتی کەئێستا فشارێکی زۆری گۆنگرێسیش لەسەر ترامپ هەیە، ئەوا بەسودی ئێران دەکەوێتەوە، لانیکەم ئەگەری شەڕی ماوەیەک لێدوردەخاتەوە.
ئەگەر تەماشای ئەو مامەڵە نوێیەی ترەمپیش بکەی لەگەڵ ئێرانیەکان کەزیاتر لە(نازکێشان) دەچێ بەوەی کە شوێنی کۆبوونەوەکە لەتورکیاوە بۆ وڵاتێکی عەرەبی لەسەر داوای ئێران گۆڕا. پێمان دەڵێت کە ئەو ویستەی لەڕابردووی نزیکدا بۆلێدان لەئێران هەبوو نەماوە، تەنانەت ئێرانیەکان لەم گەڕی دانوساندنەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکیەکان دادەنیشن و ڕووبەڕوو گفتوو گۆدەکەن. ئەم ڕوداوانە پێمان دەڵێن دیسان ناوچەکە بۆماوەیەکی دیکە ئارامی بەخۆیەوە دەبینێ، بەتایبەتی ئەگەر چوارچێوەی (هەماهەنگی) مالیکی لەکاندید بوونی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بکشێنێتەوە، ئەوە توشەنوجەسیاسەی ئێستای بەغداش خاودەبێتەوەو بەئاڕاستەی چارەسەردا دەڕوات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی پەیوەند عومەر