بڕیار تهها
26/08/2021
712 جار خوێنراوەتەوە
کامیان قورسترن؟ کۆمەڵەی یەکەم یان کۆمەڵەی دووەم؟
شیکاری وەرزشی
پاش ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ دوو کۆمەڵە تا ڕادەیەک جیاواز لە شەش کۆمەڵەکەی دیکە وەک کۆمەڵەی بەهێز و ئاگرین لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت، هەردوو کۆمەڵەکەش یانەی پاڵێوراوی نازناوەکەی لە خۆی گرتووە و ئەمەش وایکردووە جیاکردنەوەی قورسترین کۆمەڵە تا ڕادەیەک ئاسان نەبێت.
کۆمەڵەی یەکەم: مانسیتی و پاریس سانجێرمان و لایبزیگ و کلوب بروج
کۆمەڵەی دووەم: ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپووڵ و پۆرتۆ و ئەیسی میلان
دەتوانم بڵێم تۆکمەی و ئامادەیی هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپووڵ لە کۆمەڵەی دووەم تا ڕادەیەک یەکسانە بە تۆکمەیی و ئامادەیی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان.
دواتر ئەگەر سەرنج لە یانەکانی دیکە بدەین، لە کۆمەڵەی دووەم دەتوانم بڵێم توانا و پێکهاتەی ئەیسی میلانی ئێستا تا ڕادەیەک لە توانا و پێکهاتەی یانەی لایبزیگی کۆمەڵەی یەکەمەوە نزیکە.
ئەوەی جیاوازییەکە دروست دەکات لێرەدا یانەی چوارەم و کۆتاییە، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی چ لە ڕووی ئەزموون و چ لە ڕووی پێکهاتەوە لە یانەی کلوب بروج قورستر و بەهێزترە، بۆیە بوونی یانەی پۆرتۆ لە کۆمەڵی دووەم بەرانبەر یانەی کلب بروج لە کۆمەڵەی یەکەم وادەکات بڵێم کۆمەڵەی دووەم لە کۆمەڵەی یەکەم بەهێزترە.
بڕیار تەها
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی بڕیار تهها