1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی عێراق پێشبینی چوار ڕۆژی داهاتووی بڵاو كردهوه
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، کە تاوەباران، هەورەبروسکە و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی وڵات لەخۆدەگرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دابارینی تاوەبارانی سووک، بەتایبەت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ و ئاراستەکەی گۆڕاو دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن و لە باشووریش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو.
بۆ ڕۆژی شەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەور، لە ناوچەی باکوور هەور دەبێت، و لە ناوچەی باشووریش ئاسمان بە هەور دادەپۆشرێت لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی سووک کە هەندێک جار بروسکەی لەگەڵدا دەبێت. ئاراستەی با لە ناوەڕاست و باشوور باکووری ڕۆژهەڵاتی و بە خێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لە باکووریش ئاراستەکەی گۆڕاو دەبێت؛ هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی پێشوو دەمێننەوە و لە باشوور کەمێک دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی سووک لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ناوەڕاست و باشوور کە هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت. با لە ناوەڕاست و باشوور بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات و بە خێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند هەڵدەکات، لە باکووریش ئاراستەی گۆڕاو دەبێت. لەو ڕۆژەدا پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست چەند پلەیەک و لە باشوور کەمێک دادەبەزن، لە کاتێکدا لە باکوور لە ئاستەکانی پێشووی خۆیاندا جێگیر دەبن.
لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەش، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان بە هەوراوی دەمێنێتەوە، لەگەڵ دابارینی تاوەباران لە ناوچە جیاجیاکانی ناوەڕاست و باکوور، هەروەها ئەگەری بارانی سووکی پچڕپچڕ لە باشووریش لەئارادایە. با لە ناوەڕاست و باکوور بە ئاراستەی گۆڕاو و بە لەسەرخۆیی هەڵدەکات، لە باشووریش باشووری ڕۆژهەڵاتی دەبێت بە خێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند. لە درێژەی ئەم گۆڕانکارییانەدا، پلەکانی گەرما لە باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن، لە ناوەڕاست لە تۆمارەکانی پێشوو نزیک دەبنەوە، و لە باشووریش کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە