53 خولەک پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
هاوپهیمانی عهرهبی له ئیسرائیل: دهرگامان بهڕووی هاوپهیمانییهكهی نهتهنیاهوو داخستووه
مەنسوور عەباس، سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی عەرەبی لە ئیسرائیل، دەستپێشخەرییەکی حزبی لیکۆدی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ بە ڕووی هاوپەیمانییەکەی بنیامین نهتەنیاهوودا ناکەنەوە.
عەباس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشکرای کرد، بەر لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکە پەیامێکی لە حزبی لیکۆدی بنیامین نهتەنیاهووەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵام ئەوان بە هیچ جۆرێک ئامادە نین پێشوازی لە داوایەکی لەو شێوەیە بکەن و بەشداری لە هاوپەیمانییەکی بەو جۆرەدا ناکەن.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل، هاوپەیمانیی یەکگرتووی عەرەبی توانیویەتی ١٩ کورسی لە پەرلەماندا مسۆگەر بکات. مەنسوور عەباس لەوبارەیەوە دووپاتی کردەوە هیچ سازشێک لەسەر حیسابی دەنگدەرانیان ناکەن و وتی: "ئێمە درۆ لەگەڵ دەنگدەرانی خۆمان ناکەین و بەشێک نابین لەم یارییە سیاسییە، بۆیە دەرگا بۆ هیچ دانوستانێکی سیاسی ناکەینەوە بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ هاوپەیمانییەکەی نهتەنیاهوو. ".
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتیی بنیامین نهتەنیاهوو، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٢، ١١ کورسیی لەدەستداوە. هەروەها نهتەنیاهوو پێشتر بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ پارتە عەرەبییەکان ناچنە نێو دانوستانی سیاسییەوە و لەگەڵ عەرەبدا حکوومەت پێکناهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە