1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بڕی پێویست نەوتی سپی و غاز بۆ زستانی ئەمساڵ دەستەبەر کراوە
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵنیایی دا لە بوونی کۆگای پێویستی ستراتیژیی نەوتی سپی و غاز، کە بەشی پڕکردنەوەی تەواوی پێداویستییە ناوخۆییەکانی وەرزی زستان دەکات.
سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (واع) ڕایگەیاند، بڕێکی پێویست لە یەدەگی ستراتیژیی هەردوو بەرهەمی نەوتی سپی و غازی شلی ماڵان ئامادە کراوە و لە کۆگاکاندا بەردەستە.
ڕوکابی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم خەزێنە و یەدەگە ستراتیژییە، بە تەواوی وەڵامدەرەوەی خواستی ناوخۆیی دەبێت و بەشی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی وڵات لە وەرزی زستاندا دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە