روپاك ئهحمهد وهرتی
19/11/2021
1363 جار خوێنراوەتەوە
کوا مافی ژنان، كوا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ؟
بێریڤان ئـەیوب، یەکێک لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکانە، کە ماوەی ساڵێک و دوو مانگە لە زیندانە و تا ئـێستا دادگایی نەکراوە.
بێریڤان تا ئـێستا بەپێی ھیچ بڕگەیەکی یاسایی دەستگیرنەکراوە، لە سەردانیکردنم بۆ لای خۆشی، ئـاماژەی بەوەدا کە نازانێت بە چ ھۆکارێک دەستگیر کراوە.
بێریڤان ھەر بەتەنھا و لە چاکسازی ژنان و منداڵان، چەندین جار ھەڵوێستی وەرگرتووە و مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە، تا وای لێھاتووە توشی چەندین نەخۆشی ببێت و ئـێستا بە تەمەنێکی بجوکەوە توشی نەخۆشی شەکرە بووە لە زیندان.
بێریڤان ھەر دەستگیرکردنەکەی بووە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی خێزان و ھاوسەرەکەی لێی جیابویەوە شەش مانگ زیاترە بێبەش کراوە لە بینینی منداڵەکانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی روپاك ئهحمهد وهرتی