روپاك ئهحمهد وهرتی
15/12/2021
645 جار خوێنراوەتەوە
حکومەتی ھەرێم باوکی مەسئول، دوژمنی فەقیر و کەمدەرامەتان
زیاتر لە ٤٦٠٠ کەس، دیسان بەم کارە بەبڕیارێکی حکومەت خەونی ڕزگاربوونیان لەکرێچێتی لەبارچوو، بەداخەوە کابینەی بەناو چاکسازی، رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپی و فەشەل دەڕوات، قەرەبووکراوانی گوندی کۆری، دووبارە گورزێکی تریان بەردەکەوێت لە لایەن وەزارەنی شارەوانی.
گوندی کۆری لە ساڵی 2013 بڕیاردرا لە شوێنکی چۆڵ لە ئـاوەندانی 5000 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست بکرێت و بە تیرو پشک ئـەو پێنچ ھەزار یەکەیە دیاری کرا.
دوای تەواو بوونی، تەنھا 100 یەکەی نیشتەجێبوونی عەرزەکان لە خەڵکە فەقیرەکە وەرگیرایەوە، درا بە کونسوڵخانەی ئەمەریکا.
دواتر ئـەم خەڵکەیان لە شوێنکی چۆڵەوانی قەرەبوو کردەوەو 4124 زەویان وەک قەرەبوو پێشکەش کردن.
ئـێستا دوای تەواو بوونی بەشێکی زۆری تاپۆکانیان، بە ھۆکاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتری، دووبارە وەزارەتی شارەوانی مەبەستییەتی زەوییەکانیان لێوەربگرێتەوەو بیدات بە وەبەرھێنەرێک.
خاوەنی عەرزە تاپۆکراوەکان پێیانڕاگەیاندنم کە ھەست دەکەن مەسئـول و خاوەن وەبەرھێنەرەکانی ھەولێر، تەماحیان لە شوێنەکەیان کردووە، ئـێستا وەزارەتی شارەوانی، سەرجەم کارەکانی قەرەبووکراوانی گوندی کۆری راگرتووە.
ئـەوەی لەم ھەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی دەگوزەرێت، بەرامبەر خەڵکی ھەژار، جگە لە پاشاگەری و چەوسانەوە، ھیچی دیکە نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی روپاك ئهحمهد وهرتی