محەمەد ئیبراهیم
15/04/2022
687 جار خوێنراوەتەوە
پەیامیک بۆ یەکێتی تپی پێی کوردستان و تەواوی ڕاهێنەر و ڕۆژنامەنووسان
ڕاستگۆ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی کوردستانە، خولی نایابی کوردستان وا کۆتایی دێت و وادەی دیاریکردنی باشترین یاریزانی خولەکە نزیکە.
پەیامێکی پێش وەختە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و ڕاهێنەران، تکایە زوڵم لە ویژدانی خۆتان و جوانیەکانی تۆپی پێ مەکەن، تکایە دادپەروەربن و بەسۆز و نزیکیەوە باشترین دیاری مەکەن، من بینەری تەواوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بووم و تیپیشی تیانییە لە نزیکەوە یارییم نەدیبێت.
بۆیە دووپاتی دەکەمەوە جوانی وەرزش تێک مەدەن، ڕاستگۆ فەریق بەبێ هیچ ڕکابەرێک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی کوردستانە، ڕاستگۆ نمونەی ڕەوشت بەرزی و ئیحترام و سەرکردە و یاریزانێکی ناوازەیە، بۆیە داهاتوویەکی گەشتر بدەنە ئەم کوڕە ناوازەیە و شایستەی ئەو خەڵاتەیە بەرانبەر ڕەنجی ئەمساڵیی.
ڕاستگۆ گیان هیوادارم و ئیحترام و بەڕێزی تۆ ئیستیغلال نەکرێت لە کاتی دیاریکردنی باشترینەکاندا ، لای ئێمە باشترینی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محەمەد ئیبراهیم