هێمن والی 01/04/2023 479 جار خوێنراوەتەوە

بەرگریکار چۆن چاودێری هێرشبەر دەکات؟

به رگریکاری چاودێریکار

هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە بەرگریکار چاودێری هێرشبەر دەکات، کە دەبێت پەرەی پێبدرێت  بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ وەربگرێت

بێگومان هێزی جەستەیی و تیژی و دڕندەیی گرنگە بۆ بەرگریکار لە دۆخێکی وادا، بەڵام چەند کارامەیی هەیە کە بەرگریکار تایبەتمەندە لە بارودۆخی چاودێریکردنی جیاوازدا کە دەبێت بەوردی بەریگریکار ئاشنابێت پێی لەوانەش:-

پێشگرتن: هەوڵێکە بۆ بڕینی تۆپەکە پێش ئەوەی بگاتە قاچی هێرشبەر، لێرەدا پێشگرتن پێویستی  بەوە هەیە کە بەرگریکار لە پشتەوە چاودێری هێرشبەرەکە بکات و دواتر پێشوەختە تۆپەکە ببڕێت و نەهێڵێت هێرشبەر سوودی لێ وەربگرێ

لێردا سێ حاڵەتمان هەیە:-
یەکەم:ئەگەر بەرگریکار توانی پێش ئەوەی تۆپەکە بگاتە هێرشبەر تۆپەکە کۆنترۆڵ بکات ئەوە سەد لەسەد ئەرکەکەی بەجێ گەیاندووە.
دووەم:ئەگەر تۆپەکە گەشت بە هێرشبەر ئەوکات بەرگریگار چانسی یەکەمی لەدەست داوە و دەبێت ڕێگەنەدات هێرشبەرەکە بسوڕێ و ئاڕاستەی گۆڵەکەی وەرگرێ تاکو نەبێتە مەترسی لەسەر تۆڕی گۆڵەکەی.
سێهەم:ئەگەر بەرگریکار ئەم چانسەشی لەدەست دا و هێرشبەر تۆپی کۆنترۆڵ کردو توانی بسوڕێت و ڕوولەگۆڵی بەرگریکار بکات ئەوکات بەرگریکارئەرکی زەحمەت دەبێت و دەبێت عاقڵانە مامەڵەی درووست بکات و هەوڵ بدات هەوڵی سەدی یاخوود خێرایی سەدی بەکارنەهێنێت بۆ چونە سەر هێرشبەرەکە، چونکە لەم کاتەدا هێرشبەرەکە ئاسان دەتوانێ بەرگریکارەکە تێ پەڕێنێت بۆیە پێویستە بەرگریکارەکە بەشێوازێک لەسەر لا هەوڵی تەئخیرکردنی هێرشبەر بدات تاکو پاڵپشت بۆخۆی دروست بکات، لەهەندێک کاتیشدا بەرگریکار ناچاردەبێت فاوڵێکی تەکتیکی لەناوچەی بێ مەترسی درووست بکات

ڕێگریکردن: بریتیە لە هەوڵدان بۆ بڕینی تۆپ لەکاتێکدا تۆپەکە لە ڕێگەی خۆیدایە، بەرگریکار لە نێوان یاریزانی پاسدەر و یاریزانی وەرگردا بێت، یان لەنێوان پاسدەر و شوێنی ئەگەری گەیشتن بە تۆپەکە.

بچڕان : کردارێکی فیزیکی/تەکنیکییە بۆ بڕین یان دەرهێنانی تۆپ لە پێی یاریزانی بەرامبەر، وە بڕینی تۆپەکە لە ڕێگەی دوو شێوازەوە ئەنجام دەدرێت:-
 یەکەمیان - بە خۆخلیسکان و هەوڵدان بۆ گرتنی تۆپەکە
 دووەمیان - بە ڕووبەڕووبوونەوە و ڕاستەوخۆ و بەرکەوتن لەگەڵ یاریزانی بەرانبەر.

پێش هەموو ئەمانە دەبێت یاریزانەکە  ئاگادار بکرێتەوە لە گرنگی پێگەی جەستە بەپێی جیاوازی لە هەر حاڵەتێکدا، بەپێی شوێنی تۆپەکە و هەڵگرەکەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی هێمن والی

سەرەتا