ئەحمەد دینۆ
18/07/2024
334 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆناڵدۆ و مێسی دوو چاو چنۆکەکەی تۆپی پێ
لەوانەیە ئەو قسەیە بە دڵی هاندەرانی مێسی و ڕۆناڵدۆ نەبێت، بەڵام ڕاستییەکە هەر ئەوەیە.
هەموومان بینیمان لەم کۆپا و یۆرۆیەدا مێسی و ڕۆناڵدۆ یەکێک بون لە خراپترین یاریزانانی تیپەکەیان، هەر بۆیە وەک چۆن بینیمان پێکانی مێسی سودی بۆ ئەرجەنتین هەبوو، لەوانەبوو ئەگەر ڕۆناڵدۆش توشی پێکان هاتبا هەمان سودی بۆ پورتوگال هەبوایە.
لە یاری کۆڵۆمبیا هەتا مێسی یاری دەکرد کۆڵۆمبیا تەواو باڵادەست بوو، بە ئاسانی دەگەیشتنە گۆڵی ئەرجەنتین، بەڵام دوای ئەوەی مێسی ڕۆیشتە دەرەوە ئەرجەنتین ڕێکخراوتر و داخراوتر دەرکەوت، بە ڕێژەیەکی زۆر بناغەی هێرشەکانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیایان پەک خست و توانیان گۆڵی بردنەوەش تۆمار بکەن.
ڕاستی ئەوەیە ئەو دوو یاریزانە لە ئێستا توانای ئەوەیان نەماوە بە سەرەکی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان یاری بکەن، بەڵام ئەوان دوو چاو چنۆکن سود لە کەسایەتی خۆیان وەردەگرن هەتا هەرچۆنێک بێت بە سەرەکی یاری بکەن، خۆ مێسی دوای جامی جیهانی گوتی لە مەو دوا بۆ چێژ یاری دەکەم، بەڵام لیۆ مەبەستی ئەوە نەبوو کە ئیتر هیچی بەلاوە گرنگ نەبێت وەکو خەڵک لێی تێگەیشتوە، بەڵکو مەبەستی ئەوە بوو ئیدی ئە فشارەی جارانی لە سەر نەماوە، بۆیە تەنها بۆ چێژ وەرگرتن یاری دەکات.
بۆیە پێم وایە مێسی گەورەیی دەنوێنێت ئەگەر واز لە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بێنێت، لە بەرئەوەی هەم هەموو شتێکی بەدەستهێناوە هەم ئاستی وەک پێویست نەماوە و دەیان و سەدان یاریزان چاویان لەوەیە لە شوێنی ئەو لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان یاری بکەن، بۆیە باشترە شوێنەکەی چۆڵ بکات پێش ئەوەی لەوە زیاتر ئاستی دابەزێت و ڕوبەڕوی رەخنە بێتەوە. هەرچی ڕۆناڵدۆیە پێناچێت ئەو یاریزانە واز لە هیچ بەرژەوەندییەکی خۆی بێنێت، بە تایبەتی لە ئێستادا چونکە هەست دەکات لە ڕوی دەستکەوتەوە کەوتۆتە دوای مێسی، بۆیە دەیەوێ هەرچۆنێک بێت شتێک بخاتە سەر دەستکەوتەکانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئەحمەد دینۆ