12/06/2023
848 جار خوێنراوەتەوە
زیاترله سێیه‌كی گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی ژنان ئه‌نجامداوه
په‌یام
راپرسییه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات زیاتر له سێیه‌كی گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا تووندوتیژی دژی ژنان به ره‌وا ده‌بینن و له قۆناغێكی ژیانیشیاندا ئه‌نجامیان داوه. ئه‌مه‌ش چالاكوانانی مافه‌كانی ژنانی تووڕه كردووه.
به‌پێی راپڕسییه‌ك كه رۆژنامه ئه‌لمانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و رێكخراوی خۆبه‌خشیی پلان ئینته‌رناشناڵی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامی داوه، تیایدا هه‌زار پیاو و هه‌زار ئافره‌ت كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 35 ساڵدا بووه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌شدارییان كردووه.
له‌سه‌دا 34 ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێن، پێشتر تووندوتیژییان له دژی ژنان به‌كارهێناوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان زیاتر رێزیان بگرن.
له‌باره‌ی ئه‌م راپرسییه‌وه رێكخراوی فیدرالی بۆ یه‌كسانی كه رێكخراویكی مافه‌كانی ژنانه له ئه‌ڵمانیا نوسیویه‌تی، ئه‌م ئه‌نجامانه شۆكهێنه‌رن!، مادام له كۆی هه‌ر گه‌نجێك یه‌كێكیان توندوتیژیی دژی ژنان لا په‌سه‌ند بێت ئه‌وا پێویسته به‌زوویی ئه‌مه بگۆرین.
به‌پێێ ئاماره‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵیی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2021، زیاتر له 115 هه‌زار ژن له‌و وڵاته له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووی تووندوتیژیی بوونه‌ته‌وه و زیاتر له 300 ژنیش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە