23/08/2023 786 جار خوێنراوەتەوە

چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

هۆگربوونی منداڵ بۆ بەردەم شاشە، یەکێکە لە کێشەکانی دایکان و باوکان، کە چۆن بتوانین کۆنترۆڵیان بکەین، یاخود کەم بەکاریان بهێنن، بەتایبەتریش لەم دواییانەدا مۆبایل و ئایپاد، بوونەتە دیاردەیەکی زۆر باو، بەجۆرێک ئەگەر بیکەینە دوو بەش، سێیەکی منداڵەکانمان گیرۆ دەی دەستی ئەم ئامێرەن.
 بۆ دورخستنەوەیان، پێویستە ئەم خاڵانە وەک خۆی جێبەجێ بکەین:
خودی خۆت، هەموو دایک و باوکێک، هۆکارن بۆ زۆربەکارهێنانی ئامێرەکە، بۆ نموونە خۆیان لەبەرچاوی منداڵ بەکاریدەهێنن، ئەوانیش چاو لەوان دەکەن، دەبێت هەمیشە سنوورێک هەبێت، رەنگە زۆربەمان ئیش و کارمان لەسەرمۆبایل بێت، بەڵام هیچ ئیشێک هێندەی منداڵەکەت گرنگ نییە، تۆهەوڵ بدە لە کاتە زەرورەکان بەکاری بهێنە، سەدا نەوەد ئەم منداڵە وا دەکات.

هەوڵ بدە تێکەڵاوی منداڵانێکی بکە کەمتر هۆگری ئەم ئامێرەن، جۆرە منداڵێک هەن هەر سروشتی خۆیان وایە حەزبە هەڵپەڕین و یاری و چاوشارکێ و دوو گۆڵی دەکەن، ناتوانن دانیشن بە دیارئەوئامێرانەوە، رەنگە بە لاتانەوە نامۆ بێت، بەڵام بە بەڵگەوە ئەم جۆرە منداڵانەمان زۆرە، دەتوانین منداڵەکان تێکەڵی ئەوان بکەین.

تا بتوانین با کاتەکانی منداڵەکەت بەتاڵ نەبێت و بەتەنیا نەبێت بۆ نموونە، هەوڵ بدە لە کاروباری ماڵدا، ڕاوێژی پێبکە، هەر چەندە بچوکیش بێت، جارێک بانگی بکە بڵێ وەرە بە یەکەوە ئەم ناوە کۆبکەینەوە، یان ژوورەکەت رێبکخەین، یان سفرە ڕابخەین، سەرقاڵکردنی منداڵ زۆر گرنگە بۆ دوورخستنەوەیان لەم ئامێرە کوشندانە.

پیاسەکردن و دورخستەوەیان لە چواردیواری ماڵ، بۆ نموونە سەردانی کتێبخانە، یاخود پێشبڕکێیەکی بەسود، یاخود پارکێک، ساردەمەنییەک، گرنگ هەفتەی رۆژیک دوو ڕۆژ بتوانیت، منداڵەکەت جەوێک بگۆڕێت، ئەگەر ئەوانەش نەتوانیت، خۆ دەتوانیت لە گەڵ کەسێکی نزیکت سەردانییەکی بکەیت، هەم هاوڕێیەتی و خۆشەویستیان زیاد دەبێت، هەم منداڵەکەش  چالاک دەبێتەوە.

واجیدە حەمەد
راهێنەر لە بواری پەروەردەی منداڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا