20/07/2023 419 جار خوێنراوەتەوە

چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

 

هەموومان توشی گرفت و نارەحەتی دەروونی دەبین، جارجارە نیشانەی دەروونیمان دەبێت وەکو دڵتوندی، دڵەراوکێ، ترس و تۆقین، دوودڵی، بێخەوی، توڕەیی و هەڵچوون، نائارامی، بێئۆقرەیی، تێکچوونی تەرکیز و بیرچونەوە، بەدگومانی، هەڵوەستە، زۆربیرکردنەوە .. هتد، دەتوانین بەسەریدا زاڵبین یان بۆ ماوەیەکی کاتی و کەمە.

بەڵام ئەگەر ئەم خاڵانە لە خۆماندا، یان کەسانی نزیکماندا هەبوو، ئەوە باشترە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت:
١ـ  بە توندی توشی نیشانەکان ببیت و نەتوانیت زاڵبیت بەسەریاندا.
٢ـ  نیشانەکانت بۆ ماوەیەکی دریژ هەبێت، ئەگەر نیشانە دەروونییەکان بۆماوەیەکی زۆر لە گەڵت مانەوە و هەر باشنەبوویت، بۆنموونە زیاتر لە ٢ هەفتە خەمۆکیت هەبێت، یان دڵەوکێیەکی زۆر لە چەند مانگێک زیاتر هەبێت.
٣ـ  ئەگەر بەهۆی نیشانەکانەوە توشی کێشەی کەسی، خێزانی، کۆمەڵایەتی، یاسایی، بووبیت.
٤ـ  لە ناخەوە بەهۆی ئەو نیشانەوە هەست بە بێزاریییەکی زۆربکەیت و بەردەوام نامورتاح بیت.
٥ـ  ئەگەر خۆی هەوڵیدا نیشانەکە چارەسەر بکات و نەیتوانی، یان لەگەڵ چارەسەرکاری دەروونیش بۆی چارەسەرنەکرا.
ئەم خاڵانە بەگشتیی بۆ ئەوەن کە مرۆڤ بزانێت کەی پێویستە سەردانی پزیشکی دەرونی بکات، مەرج نییە کەسەکە نەخۆشبێت لەوانەیە کێشەیەکی ئاسایی هەبێت.

د. جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆڕی دەروونی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا