24/05/2025
48 جار خوێنراوەتەوە
بە ئامانجى خزمەتکردن بە قوڕئان، دووەم فێستیڤاڵی میهر لە شارى کەرکووک بەرێوەچوو
پەیام
لەلایەن ناوەندی كەركووكی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە قوڕئانخوێنانی دەرەوە و ناوخۆیی و جەماوەرێكی زۆر، لە شاری كەركووك دووەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میهر بەڕێوەچوو.
ئامانج لە فێستیڤاڵەكەش خزمەتی قوڕئانی پیرۆز و پاشان هاوڵاتیانی كەركووك و ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بوو، هاوكات ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشی، هیوایان خواست بۆ داهاتوو ئەو چالاكیانە فراوانتر بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە