7 کاتژمێر پێش ئێستا
224 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و سودانیش دڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی خۆشنه‌كرد
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆ بوونه‌وه و باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی هه‌رێمیان كرد، به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی نه‌بووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: محه‌مه‌د شیاع سوودانی له به‌غداد پێشوازی له بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕاده‌ستی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌گه‌ڵ گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا، باس له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له واده‌ی خۆیدا كراوه .
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی 76 ڕۆژه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و دۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیان ڕۆژبه‌ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، به‌رپرسانی هه‌رێمیش ئاماده نین داواكارییه‌كانی به‌غداد جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە