5 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ چین دانوستان ده‌كه‌ین
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه پلانیان هه‌یه بۆ خولێكی نوێی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ چین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
(سكۆت بیسینت) له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ده‌توانرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ چین له وڵاتی سێیه‌م به‌ڕێوه بچێت.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕوونی كرده‌وه، له ئێستادا هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردنی كاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی كۆنفرانسی گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی چین كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی ئاب به‌ڕێوه بچێت.
پێشتر هه‌ردوولا له جنێڤ و له‌نده‌ن گفتوگۆی هاوشێوه‌یان ئه‌نجام دا‌و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌نارده‌كردن.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان دێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه بازرگانییه‌كانی نێوان دوو گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ناكۆكی له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك سیاسه‌تی پیشه‌سازی و سنوورداركردنی ته‌كنه‌لۆژی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە