2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان: ههفتهی داهاتوو گهڕێكی نوێی دانووستانهكانی ئهمریكا و ئێران بهڕێوهدهچێت
پاکستان رایگەیاند هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەست پێ دەکەنەوە.
تاهیر ئەندرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ئیسلام ئابادەوە جەختی لەوە کردەوە کە خولی نوێی وتووێژەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێ دەکەنەوە. ئەم هەنگاوە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن دێت کە ئامانج لێی هێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆتاییهێنانە بەو ململانێیەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
هەرچەندە تا ئێستا شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسە پاکستانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە دەستپێکی گەڕی نوێی دانوستانەکان بێت، هاوکات ئەگەری پێشخستنی بۆ دووشەممە یان دواخستنی بۆ رۆژی چوارشەممەش لە ئارادایە.
پاکستان کە ئەرکی نێوەندگیریی نێوان واشنتن و تارانی گرتووەتە ئەستۆ، لە هەوڵدایە لە رێگەی ئەم گفتوگۆ تەکنیکییانەوە زەمینەی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بڕەخسێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە