1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا فڕۆكهكانی له فڕۆكهخانهكانی ئیسرائیل كهم دهكاتهوه
پهیام
کەناڵی i٢٤Newsی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ئەمریکا دەستی کردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی فڕۆکەی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب.
بەپێی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی i٢٤News، سوپای ئەمریکا لەسەر داوای ئیسرائیل دەستی بە کەمکردنەوەی ئەو فڕۆکانە کردووە لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پێویستی ڕەخساندنی شوێنی زیاتر لە فڕۆکەخانەکە و بەرزکردنەوەی توانای فڕۆکەکان نراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو هاتوچۆ ئاسمانییەی لە مانگەکانی هاویندا زیاد دەکات و، هاتووە: "هەنگاوی کەمکردنەوەی فڕۆکەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن بە واتای کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نایەت. فڕۆکەکان بۆ هەندێک شوێنی دیکەی ناوچەکە گواستراونەتەوە".
هاوکات لە هەواڵەکەدا زانیاری لەبارەی ژمارەی ئەو فڕۆکانەی گواستنەوەی سووتەمەنی بڵاونەکراوەتەوە کە لە فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب کەم کراونەتەوە.
بەپێی وتەی وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل، میری ڕێگێڤ ئیدارەی واشنتۆن ٧٢ فڕۆکەی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن هەبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە