4 رۆژ پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
ته‌ندروستیی هه‌ولێر 20 پزیشكی نیشته‌جێی خولاو و دێرین سزا ده‌دات
به‌م جه‌ژنه، له‌سه‌ر بایكۆتی ده‌وامه‌كانیان، ته‌ندروستیی هه‌ولێر 20 پزیشكی نیشته‌جێی خولاو و دێرین سزا ده‌دات.
ڕۆژێك به‌ر له جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، پزیشكانی نیشته‌جێی خولاوی هه‌ولێر ئاشكرایان كرد، به‌هۆی دانه‌مه‌زرانی پزیشكی نوێوه شه‌ش مانگه دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو دروست بووه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نییه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنیان كرد و ڕایانگه‌یاند: له ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌وه تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان بایكۆتی ده‌وام له سه‌رجه‌م فریاكه‌وتن و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سۆران به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
به‌و هۆیه‌وه دوێنێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر نووسراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، بڕیار دراوه به سزادانی 20 پزیشكی نیشته‌جێی خولاو و دێرین له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و ڕاپه‌ڕین.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و پزیشكانه ئاماده‌نه‌بوون له شوێنی ده‌وام، بۆیه به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به بڕینی یه‌ك ڕۆژ له مووچه‌كانیان سزا دراون.
هه‌ر دوێنێ ته‌ندروستیی هه‌ولێر نووسراوێكی دیكه‌ی بلاو كرده‌وه و تیایدا نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر و سۆرانی ئاگادار كرده‌وه و هۆشداریی پێ دان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی كه بایكۆتی ده‌وامی گشتیان كردووه له‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تانه ده‌وام بكه‌ن ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كان ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و داخستن ده‌بنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە