1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وه‌ستاندنی هێرشه‌كان به‌ واتای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست نیه‌

تاران دەنگۆی ئاگربەستی دە ڕۆژەی لەگەڵ واشنتن ڕەت کردەوە و هۆشداریدا لە وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، هاوکات ئەمریکای بە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکان تۆمەتبار کرد و جەختی لە بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز کردەوە. 

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان بەرگری لە وڵات دەکەن و ڕێگە نادەن ئەمریکا کات و ماوەی جەنگ یان ئاشتی دیاری بکات. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، واشنتن لە کەمتر لە ٢٣ ڕۆژدا سەرجەم بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیانی پێشێل کردووە. لەبەر ئەوەی جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک بە شێوەیەکی تاکلایەنە مەحاڵە، بۆیه‌ ئێران پابەندبوونەکانی خۆی لەو یاداشتەدا هەڵپەساردووە، بەڵام هاوکات دەرگای بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بە کراوەیی هێشتووەتەوە. 

وەزارەتەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە وەستانی کاتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە واتای کۆتاییهاتنی جەنگ نایەت و ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی باس لە ئاگربەست دەکەن، هیچ بنەمایەکیان نییە. سەبارەت بە دەنگۆی داخستنی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە تاران، بەرپرسانی ئێران ئەو هەواڵانەیان بە بەشێک لە جەنگی دەروونیی ئەمریکا دژی وڵاتەکەیان ناوبرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕووداوەکانی پەیوەست بە کەشتییەکان تەنیا بیانوویەکی واشنتن بوون بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گرژییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، تاران ئاشکرای کرد کە لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا، ئەو لایەنانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵی نێوەندگیرییان گێڕاوە، چەندین پێشنیازیان خستووەتە ڕوو. سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ یەکێک لەو هەوڵ و پێشنیازانە نەبوونەتە هۆی ڕاگرتنی تەواوەتیی جەنگ و هێنانەکایەی ئاگربەست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ستاندنی هێرشه‌كان به‌ واتای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست نیه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

سەرەتا