1 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
مهسرور بارزانی داوای كرد بهغداد نهوتی زیاتر به ههرێم بدات و 120 ملیارهكهش كهم بكاتهوه
پهیام
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کەمکردنەوەی بڕی داهاتی ناوخۆیی ڕادەستکراو بە بەغدای کرد و ههروهها داواشی كرد بڕی نەوتی پێدراو بە هەرێم بۆ ١٢٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکرێتەوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەی مووچەخۆران، سەرۆکی حکومەت سوپاسی خۆڕاگریی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە حکومەت نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکە و لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی مافەکانیان. ناوبراو ئامادەیی هەرێمیشی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی بهغداد دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە پێدانی ١٢٠ ملیار دیناری مانگانەی داهاتی ناوخۆ لە توانای دارایی هەرێمی کوردستاندا نییە و پێویستە بڕەکەی کەم بکرێتەوە.
پەیوەست بە نرخ و کێشەی سووتەمەنی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر هەرێمی کوردستان دروست کردووە و گرفتەکانیان قووڵتر کردووەتەوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان، پێویستە بەغدا لەبری ٥٠ هەزار بەرمیل، ڕۆژانە ١٢٧ هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە