1 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

دوای لێخۆشبوونی له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه‌؛ سه‌رۆكی پێشووی هیندۆراس گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

په‌یام
خوان ئۆرلاندۆ هێرناندێز، سەرۆکی پێشووی هیندۆراس، دوای لێخۆشبوونێکی دۆناڵد ترەمپ کە سزای ٤٥ ساڵ زیندانیکردنی هەڵوەشاندەوە، لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕایەوە وڵاتەکەی و لە فڕۆکەخانەی پاڵمێرۆلا لەلایەن لایەنگرانییەوە پێشوازی لێکرا.

گەڕانەوەی سەرۆکی پێشووی هیندۆراس دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکرد، بەمەش کۆتایی بەو سزایە هێنرا کە بە تۆمەتی تێوەگلان و پیلانگێڕی بۆ هاوردەکردنی بڕێکی زۆر کۆکاین بۆ ناو ئەمریکا بەسەریدا سەپێنرابوو.

هێرناندێز کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٢ پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەڕێوەبردووە، پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ جێهێشتنی دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢٢  له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراو دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ دەستگیر کرا و ڕادەستی ئەمریکا کرا. دواتر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دادگایەکی فیدراڵی لە نیویۆرک سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، دوای ئەوەی بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی بۆ پاراستنی قاچاخچییەکان و وەرگرتنی بەرتیل لە کارتلەکانی ماددە هۆشبەرەکان تاوانبار کرا.

دۆسیەی ئەم سەرکردە سیاسییە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتبووەوە، بەتایبەتی کە لە سەردەمی دەسەڵاتیدا بە هاوپەیمانێکی سەرەکیی واشنتن لە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرا، به‌ڵام دواتر بووبه‌ یه‌كێك له‌ نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا و ناوێكی دیار له‌ بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر.

کێشەکانی کاتێک زیاتر ئاڵۆز بوون کە تۆنی هێرناندێزی برای لە ساڵی ٢٠١٩ بە هەمان تۆمەت لە ئەمریکا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و له‌ دادگاییكردنیشیدا ناوی براكه‌ی خۆی (خوان ئۆرلاندۆ هێرناندێز) هێنا، کە ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر متمانەی سیاسیی سەرۆکی پێشوو هەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای لێخۆشبوونی له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه‌؛ سه‌رۆكی پێشووی هیندۆراس گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئاگر له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا كه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ڕووسیا: ئۆکرانیا ناوچەکانی رۆژاوای وڵاتەکەی لەدەست دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌قایی: ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی بێ وه‌ڵام نابێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پنتاگۆن بە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەكان و تێچووى جەنگی ئێران تۆمەتبارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگره‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا؛ چوار هێنده‌ی ڕووبه‌ری پاریس دارستانی سوتاندووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی گاردیان: ئه‌مریكا تێچوو و زیانه‌ گیانییه‌كانی جه‌نگی سه‌ر ئێران ده‌شارێته‌وه‌

سەرەتا