10/06/2025 368 جار خوێنراوەتەوە

وەرگرتنی گەنم له‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكرد و ئەمساڵ بەرهەمەکەى زۆر دابەزیوە

په‌یام
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئه‌مڕۆ دەست پێدەكات و كۆمەڵێك ڕێنمایییش بڵاو كراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی ئه‌مڕۆ لە سلێمانی و رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە هەولێر دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی 2025.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو، وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچەكان دەبێت و ئه‌مڕۆ لە پیرەمەگروون و عەربەت و چەمچەماڵ گەنم وەردەگیرێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییانەیش كە بڵاو كراونەتەوە، بۆ وەگرتنی گەنم دەبێت جوتیاران بارهەڵگرەكانیان پڕ لە دانەوێڵە بن و بە یەكڕیز بوەستن، تەنیا شۆفێری بارهەڵگرەكەیش بچێتە ژوورەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكان و ژمارە و ساڵانەی ئەسڵی و كۆپییشیان پێبێت.
داواش كراوە كە جوتباران گەنم بە پیكاب نەبەن بۆ سایلۆكان چونكە وەرناگیرێت.سەبراەت بە بڕى بەرهەمى گەنم، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبارانییەوە جوتیاران لە ئەو دوو ملیۆن دۆنم زەوییەی كە پشت بە باران دەبەستێ بۆ چاندنی بەرهەمی زستانە، تەنیا نیوەیان گەنمیان تێدا چاند و بەشی زۆریشیان لەناو چووە، بەتایبەت لە دەشتەكانی هەولێر و شێخان و بەشێكی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی گەرمیان و ڕانییە.وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنمی هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك تۆن بوو و پێشبینیشی كرد ئەم ساڵ كەمتر لە ملیۆنێك تۆن بێت."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    یەكسایدی و بەرتەسكی پردی نێو قەزای دوكان جەنجاڵی زۆرى دروستکردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی گەنجێك کە لە ئەوروپا سووتا بوو بۆ حاجیاوا گەڕێنرایەوە و بە خاك سپێردرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی گەورەترین پڕۆژەی قوربانی دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژەڵی بەرەڵڵا سیمای بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی هەڵەبجەى شێواندووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای سۆمای چاوان 1750 سەبەتەی خۆراك و مووچەى بێباوکانى دابەشكرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێران: دۆخی هەرێم پێویستی بە دامەزراوەییە، نەك تەنیا بەڕێوەبردنێكی هەڕەمەكی

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. گەڕەکەكانى عەواڵ و كۆستەی چەم 10 ساڵە داواى قیرتاوکردن دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    چاڵ و چۆڵیی ڕێگای كەمەربەندی خەلیفان، زیانى زۆرى بە شۆفێران گەیاندووە

سەرەتا