پێش 3 هەفتە 656 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی سەركردایەتیى کۆمەڵى دادگەری: تاكە دەرچە بۆ دەربازكردنی هەرێم دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنە

پەیام

بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری لە هەولێر كۆ بووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پەیوەندییەكانی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ پارتی دیموكرات و حزبە سیاسییەكانی دیكە كرا، جەخت لەوە كرایەوە كۆمەڵی دادگەری بە یەك ئاست و لەسەر بنەمای ئەوەی كاری لەپێشینەی حزبەكان بۆ باشكردنی گوزەرانی خەڵك بێت، پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكانی هەرێم دادەڕێژێتەوە.

سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری سەرنجی خۆی خستە ڕوو، ئەوەی ئاماژە پێ دا كە بەداخەوە ئەمجارەش حكومەتی بەغداد بە لەبەرچاوگرتنی مەحسوبییەت و لەسەر بنەمای پشكپشكێنە پێكهێنرا، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە، كۆمەڵی دادگەری هیوای سەركەوتن بۆ كابینە حكومییەكەی عەلی زەیدی دەخوازێت، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستان و مافی مووچەخۆران و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كار و بژێویی خەڵكەوە هەیە.

لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریدا، هەروەها هەڵوەستە لەسەر دۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان و پەكخستنی پەرلەمان و دواخستنی پێكهێنانی حكومەت كرا، كە هەردوو حزبی دەسەڵات بەرپرسی یەكەمن لێی.

لەوبارەیەشەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەكردایەتی دووپاتی كردەوە، كۆمەڵی دادگەری سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لە بایكۆتی ئەم خولەی پەرلەمان، ئێستاش پێی وایە تاكە دەرچە بۆ دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لە قەیرانی تەشریعی و حكومەتداری، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنە بە میكانیزمێكی شەفافانە، دوور لە ساختەكاری و دیزاینی پێشوەختە.

ئەوەی پەیوەندی بە قەیرانی مووچەوە هەیە، سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری جارێكی دیكە بێزاری خۆی دەربڕی لەوەی تاكو ئێستاش دەسەڵاتداران قەیرانی مووچە وەكو چەكێك دژی خەڵك بەكار دێنن، بەتایبەت كە دۆخی شەڕ و نائارامیی ناوچەكە، گرانیی هێناوەتە ئارا و باری سەرشانی هاووڵاتیانی قورستر كردووە، بۆیە ئەركی دەسەڵاتدارانە لە خەمی بژێویی خەڵكدا بن و بەرپرسیارانە كار بۆ چارەسەری ڕیشەیی قەیرانی دروستكراوی مووچە بكەن، تا چیدی هەموو مانگێك مووچەخۆری هەرێم لە دڵەڕاوكی و ترسی فەوتانی مووچەدا نەژی.

سەبارەت بە دۆخی نێوخۆیی كۆمەڵی دادگەری و تەشكیلاتی ئۆرگانەكان، ئەنجومەنی سەركرایەتی لە كۆتایی كۆبوونەوەكەیدا بڕیاری دا لەژێر ڕ‌وژشنایی ئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی پێنج، بە زووترین كات كۆتایی بە تەشكیلاتی تەواوی ئۆرگانەكان بهێنرێت و هەموو مەڵبەند و ئۆرگانەكانی حزب دەست بە چالاكیی ئاسایی خۆیان بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ جەخت لە پێویستیی بوونی پارتەكەیان لە گۆرەپانی هەرێم دەكەنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ بە ڕۆحییەتێكی سەرەتای ڕاگەیاندنی حزبەكەوە درێژە بە كاروانەكە دەدەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: ئەم وڵاتە پێویستی بە دامەزراوەیە و دەبێت شكۆی بۆ بگەڕێتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: مێژووی كۆمەڵ لە 25 ساڵ زیاترە و بەقولایی مێژوودا ڕۆچووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلى باپیر: دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات

سەرەتا