پێش 3 هەفتە
297 جار خوێنراوەتەوە
چاڵ و چۆڵیی ڕێگای كەمەربەندی خەلیفان، زیانى زۆرى بە شۆفێران گەیاندووە
پەیام
ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێل بە شەقامی پشتێنەیی خەلیفاندا تێپەڕ دەبێت، چاڵ و چۆڵیی ڕێگاكەیش زیانی زۆری بە ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتیان گەیاندووە و بڕستی لە شۆفێران بڕیوە.
شۆفێران دەڵێن: چەندین جار بەهۆی قووڵیی چاڵەكانەوە، تایەی ئۆتۆمبێلەكانیان تەقیوە و مەترسیی ڕووداوی هاتوچۆی لێ كەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە