پێش 3 هەفتە 465 جار خوێنراوەتەوە

مەكتەبی زانایانى کۆمەڵى دادگەریى سەردانی وەزیری ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئایینی دەكات

پەیام
بۆ گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك پرسی پەیوەست بە زانایانی ئایینی و هاووڵاتیان، مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری سەردانی وەزیری ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئایینیی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/ 5/  2026)، وەفدێكی باڵای مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، بە سەرپەرشتیی د. یاسین حەسەن (بەرپرسی مەكتەب) و بە بەشداریی هەریەكە لە د. شاخەوان سیامەنسوری و، مامۆستا وریا زەڵمی و مامۆستا خدر خەتێیی (كارگێڕانی مەكتەب)، زنجیرەیەك سەردانی گرنگیان ئەنجام دا.

وەفدەكە سەردانی هەریەكە لە د. پشتیوان سادق (وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی) و، سكرتاریەتی گشتی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد.

 ئامانج لەم دیدار و بەسەركردنەوانە، گفتوگۆكردن بوو لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، گۆڕینەوەی بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتی خزمەتكردنی زیاتری مامۆستایانی ئایینی، جەختكردنەوە لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و بەهێزكردنی لایەنی خزمەتگوزاری بۆ گەل و نیشتمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ جەخت لە پێویستیی بوونی پارتەكەیان لە گۆرەپانی هەرێم دەكەنەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ بە ڕۆحییەتێكی سەرەتای ڕاگەیاندنی حزبەكەوە درێژە بە كاروانەكە دەدەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: ئەم وڵاتە پێویستی بە دامەزراوەیە و دەبێت شكۆی بۆ بگەڕێتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: مێژووی كۆمەڵ لە 25 ساڵ زیاترە و بەقولایی مێژوودا ڕۆچووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلى باپیر: دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ خزمەتی خەڵك و شەڕی مافەكانیانی بە ئەركی سەرەكیی خۆی زانیوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تێكۆشەری دێرین حەسەن بابەكر دەیان ساڵی تەمەنی بۆ خزمەتی خاك و ئایین تەرخانکرد

سەرەتا