17 کاتژمێر پێش ئێستا
390 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی دابیننەكردنی شایستە داراییەكانیان، مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە هەڵوێست وەردەگرن
پەیام
بەهۆی دابیننەكردنی شایستە داراییەكانیانەوە ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە هەڵوێستیان نیشان دا.
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە ڕایانگەیاند نمرەی كۆتایی ساڵ داغڵی لیست ناكەن بەهۆی ئەوەی پاداشتی سەرپەرشتیكردنی تاقیكردنەوەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.
دەشڵێن وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی هەڵەبجە بەرپرسیارن لە چارەسەركردنی كێشەكانیان و هۆشداریش لە گرتنەبەری ڕێکاری مەدەنی دیكە دەدەن ئەگەر كێشەكانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەر نەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ژمارەیەك مامۆستا هێشتا پاداشتی ساڵی رابردوویی تاقیكردنەوەكانیان پێنەدراوە و، بەپێی زانیارییەكانی پەیامیش ژمارەیان 60 مامۆستایە، و بڕی ئەو پارەیە كە پێویستە پێیان بدرێت 70 ملیۆن دینارە.
پەیامنێرمان سامان فەتاح زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە