2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
لە ئیسلامئاباد ئامادهكاری بۆ دهستپێكی دانوستانەکانی واشنتن و تاران كراوه
بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، شاندە سەرەتاییەکانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ئیسلام ئابادی پایتەختى پاکستان و ئامادەکارییەکان بۆ دەسپێکی گفتوگۆکان تەواو بوون.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کردووە کە لە نێو بازنەی بڕیاردا لە ئێران، جۆرێک لە لێکترازان دروست بووە؛ ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سوپای پاسداران، جەخت لەسەر هەڵوێستێکی توند دەکاتەوە، لە کاتێکدا مەسعوود پزیشکیان و عەباس عێراقچی مەیلیان بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە. هەروەها بەرەی پارێزگاران و سوپای پاسداران گەمارۆکانی ئەمریکا وەک بەڵگەیەک بۆ بێمانایی متمانەکردن بە ترەمپ دەبینن.
سەبارەت بە هەڵوێستی کۆشکی سپیش، بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی "تەمومژی ستراتیژی" لە پرسی کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست بەکاردەهێنێت. ترەمپ پێیوایە ئەم ناڕوونییە لە لێدوانەکانیدا دەبێتە فشارێکی سیاسی و کارتێکی بەهێز کە دەکرێت لە کاتی دانوستانەکاندا بۆ بەرژەوەندی واشنتن بقۆزرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە