2 رۆژ پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئێران: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان لەبارەی دانوستانەکانەوە نییە
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، بڕیاری ئەو وڵاتە لەبارەی دانوستانەکان لە پاکستان لەگەڵ ئەمریکا تا ئێستا نەگۆڕاوە.
ئاژانسی نیمچەفەرمی تەسنیم لە ئێران بڵاوی کردەوە کە، بڕیاری بەشدارینەکردنی ئێران لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، هەتا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەشداریکردنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دەی ڤانس لە دانوستانەکاندا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیارەکەی ئێران نابێت.
جەخت لەوەش کراوەتەوە خواستە زێدەڕۆییەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا و هەروەها گەمارۆی سەر گەرووی هورمز، لەبەردەم دانوستانەکاندا کۆسپیان دروست کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە