پێش 3 هەفتە 321 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: تا گەمارۆکان لانەبرێن ڕێگە بە کەشتییەکان لە گەرووى هورمز نادەین

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند تا ئەو كاتەی ئابڵوقەی دەریایی سەر ئێران بەردەوام بێت ڕێگە بە جوڵەی هیچ كەشتییەك لە گەروی هورمز نادات، لەو بارەشەوە هۆشداریی بە كەشتیەكانی كەنداوی عەرەبی و دەریای عومان داوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕاگەیەنراوێكی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە، كە تێیدا هاتووە: نابێت هیچ كەشتییەك لە كەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا جوڵە بكات و هەوڵی تێپەڕین لە گەرووی هورمز بدات، چونكە هەر جووڵەیەك وەك هەوڵێكی دوژمنكارانە و كاركردن بۆ بەرژەوەندیی ئەمریكا دەبینرێت و هێزە دەریاییەكانیان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ تێكشكاندنی هەر كەشتییەك كە پێشێلی ئەو فەرمانە بكات. 

سوپای پاسداران ڕایشیگەیاندووە: گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستە، بۆیە بڕیارمان داوە تا ئەو كاتەی واشنتۆن گەمارۆكان هەڵدەگرێت، ئەو ڕێڕەوە ستراتیژییە بە ڕووی كەشتیوانیدا بە داخراوی بمێنێتەوە و ڕێگە بە هیچ هاتوچۆیەك نەدرێت.

ڕاگەیەنراوەكەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش داوە كە تەنیا ئەو كەشتییانەی پێشتر لەگەڵ سوپای پاسداران هەماهەنگییان هەبووە ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێ دراوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان لە پشووەکاندا هەزار زەرفی زبڵ و پروشەری ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. پێدانی ڕەگەزنامە بە كوردەكان دڵخۆشیی هەزاران خێزانى لێکەوتووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرەتا