21/04/2026 236 جار خوێنراوەتەوە

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێبکات

چاوەڕوان دەکرێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە پاکستان دەستپێبکات و ئەگەری بەشداریی ڕاستەوخۆ یان ئۆنلاینی دۆناڵد تڕەمپیش لە ئارادایە، بەو مەرجەی ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیسلام ئاباد بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە کەشێکی ئەرێنی بەسەر پڕۆسەکەدا زاڵە و گفتوگۆکان بەپێی خشتەی کاتیی دیاریکراو بەڕێوەدەچن. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە وزەیەکی نوێ بۆ سەرکەوتنی گەڕی دووەمی ئەم دانوستانە هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات دیموکراتەکان وڵاتەکەی پەلەکێشی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەن کە لە ئاستی پێویستدا نەبێت. تڕەمپ جەختی کردووەتەوە کە "پەلەکردن" لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بێ‌کوالێتی قبوڵکراو نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا