21/04/2026 219 جار خوێنراوەتەوە

تەلەفزیۆنی ئێران: هیچ شاندێک نەچووەتە پاکستان و هیچ وادەیەکیش بۆ دانوستان دیاری نەکراوە

پەیام
تاران ڕەتی دەکاتەوە هیچ شاندێکی ڕەوانەی ئیسلام ئاباد کردبێت و هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات کە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە کەشتییە بازرگانییەکانیان، ڕێگرە لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان. 
میدیای فەرمی ئێران سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گەیشتنی شاندێکی وڵاتەکەیان بۆ پاکستان دەکەن و ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ شاندێکی سەرەکی یان بەرایی بۆ مەبەستی کۆبوونەوە سەردانی ئەو وڵاتەی نەکردووە و هیچ کاتێکیش بۆ کۆبوونەوەکان دیاری نەکراوە. 
لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، هێرش و هەڕەشەکانی ئەمریکای بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی بە بەربەستی بەردەم دیپلۆماسی وەسف کرد. عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران بە لەبەرچاوگرتنی هەموو پێشهاتەکان، بڕیار لەسەر بەردەوامبوون یان ڕاگرتنی ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان دەدات. 
هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، چاوەڕوان ناکرێت دۆناڵد ترەمپ بڕیاری درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە بدات کە بڕیارە سبەی کۆتایی پێ بێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسێکی پاکستانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، ئاماژەی ئەرێنییان لە تارانەوە پێگەیشتووە و هەوڵ دەدەن لەگەڵ واشنتن و تاراندا بگەنە ئەنجامێک پێش وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا