5 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل: هیچ كاتێك دۆستێكی باشتر لە سەرۆك ترەمپمان نەبووە
پەیام
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی جەختی كردەوە ئەمریكا لەگەڵیان دەچێـتە
شەڕ دژی ئێران، ڕاشیگەیاند: توانای ئێران لەبواری مووشەكدا هەڕەشەی لە بوونی قەوارەكەیان
دەكات.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەبارەت بە ئەگەری تیرۆركردنی عەلی
خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند "ئەم بابەتە لە میدیا باس ناكەین بەڵام
هیچ كەسێك پارێزراو نییە و هەموو بژاردەكان لەبەردەستدان".
نەتەنیاهوو سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد
بۆ بەرگری لە قەوارەی زایۆنی و ڕاشیگەیاند: هەر بڕیارێك سەرۆكی ترەمپ بیدات بەرز دەی
نەخرێنین و، هیچ كاتێك ئیسرائیل دۆستێكی باشتر لە ترەمپ نەبووە.
جەختیشی كردەوە: ئەمریكا دژی ئێران لەگەڵمان دەجەنگێت.
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی بانگەشەی ئەوەی كرد بەهۆی هێرشەكانیانەوە
دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لەكار كەوتووە. ڕاشیگەیاند: توانای مووشەكیی ئێران بەتایبەت
لەبواری مووشەكی بالیستی جێی مەترسییە و هەڕەشە لە بوونی ئیسڕائیل دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە