5 کاتژمێر پێش ئێستا
1977 جار خوێنراوەتەوە
شەش دادوەری سەرەكی و سێی یەدەگ لە دادگای فیدڕاڵی دەستیان لەكار كێشایەوە
پەیام
دژی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، شەش ئەندامی
دادگاكە لەكۆی نۆی ئەندام دەستیان لەكاركێشایەوە.
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ جگە وەك ناڕەزایەتیەك لە دژی بڕیارەكانی
"جاسم محەمد عەبود سەرۆكی دادگاكە"، شەش ئەندامی دادگاكە و سێ دادوەری یەدەگیش
دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند پاساوی دادوەرەكان هەبوونی كێشەیە لەگەڵ سەرۆكی
دادگە، بەڵام هۆكارە راستەقینەكەی تاوەكو ئێستا نادیارە.
سەرچاوەیەك ڕایگەیاند دەسلەكاركێشانەوەی دادوەرەكان زەحمەتە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دادگاكە و دەكرێت شوێنەكانیان پڕ بكرێتەوە.
هەرچەندە بەشێك لە میدیاكان باسیان لەوە كردووە ئەو دادوەرانە لە
مامەڵەی جاسم عەبوود سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ناڕازی بوون بەڵام بەپێی زانیارییەكان
هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكە فشاری زۆری حكومەتە لەسەریان لەبارەی دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا
كە ڕێڕەوێكی ئاوییە لەنێوان عێراق و كوەیت.
لە كۆی دوو دادوەر، دادوەرێكی كورد كە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانییەوە
دیاریكراوە، لەناو دادوەرە دەستلەكاركێشاوەكاندایە.
دەستلەكاركێشانەوە بە كۆمەڵەكە لەكاتێكدا بوو بڕیار بوو
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سكاڵای هەرێمی كوردستان بدات سەبارەت بە پرسی
راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن (تەیف سامی) وەزیری دارایی فیدراڵەوە
ناردنی ڕاگیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە