7 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
پووتین: ژمارهیهك پسپۆڕی ڕووسی له بنكهی ئهتۆمیی بوشههری ئێران كاردهكهن
پهیام
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ژمارەیەک پسپۆڕی ڕووسی لە بنكهی ئەتۆمی بوشههری ئێران كاردهكهن، ڕەتیشی کردەوە کە تاران لە ماوەی شەڕی ئیسرائیلدا داوای پشتیوانی سەربازی لە مۆسکۆ کردبێت.
پوتین لە میانی دیدارێکی لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان لە سانت پترسبۆرگ ڕایگەیاند کە شارەزایانی ڕووسی کە لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشههری ئێران کاردەکەن ژمارەیان ٢٥٠ کەسە.
سەرۆکی ڕووسیا وتیشی: ڕێککەوتننامەی شەراکەتی ستراتیژیکی کە لە نێوان ڕووسیا و ئێران واژۆ کراوه هیچ بڕگەیەکی پەیوەست بە بەرگری تێدا نییە و ئاماژەی بەوەش کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران داوای هیچ هاوکارییەکی سەربازییان لە مۆسکۆ نەکردووە.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرێک "دەتوانرێت بدۆزرێتەوە" کە گونجاو بێت بۆ هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران و گەرەنتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو لایەن و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە ئەتۆمییەکانی ئێران و کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە