7 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ئێران داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێست بنوێنن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵویستی توند له دژی قه‌واره‌ی زایۆنی بگرنه‌به‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێستی توند له دژی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌پرسیاریه‌تی له‌وباره‌یه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ.
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی پێشێلكاری ئاشكرا و ڕوونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، پێویستی به سه‌ركۆنه‌ی ڕوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی قه‌واره‌ی زایۆنی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا دوژمنكارییه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه.
عه‌راقچی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌خێرایی جووڵه بكات و لێپرسینه‌وه له قه‌واره‌ی زایۆنی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بكات، كه به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌ها وتی: ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگری له سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی خۆی به هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كان بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە