16 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
بەردەوامى جەنگ نرخى نەوتى بە بەرزى هێشتووەتەوە
پەیام
ئەمڕۆ هەینى ٢٠ى ٦ى ٢٠٢٥ بههۆی بەردەوامى جەنگى ئیسرائیل ئێران نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە لەئێستادا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەى ٧٧ دۆلارە، ئەوەش بەرزترین ئاستێتى لە ماوەکانى ڕابردوودا:
نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٥ دۆلار دەفرۆشرێت.
بەرەبەیانى رۆژى ١٣ى ٦ى ٢٠٢٥ ئیسرائیل هێرشێكی بەهێزی كردە سەر ئێران و چەندین بنكە سەربازی و ئەتۆمیی و بەرپرسى باڵاى سەربازیی بەئامانج گرت، ئێوارەى هەمان رۆژ ئێران وەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین مووشەکى ئاڕاستەى ئەو قەوارەیە کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە