4 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە ساتی بەردەوامبوونی هێرشەكان، گفتوگۆ لەگەڵ هیچ كەس ناكەین

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت لە ساتی بەردەوامیی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنیدا، وڵاتەكەی گفتوگۆ لەگەڵ هیچ كەسێكدا ناكات. 

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: لە ساتی بەردەوامبوونی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی، وڵاتەكەی ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێكدا بكات، وتیشی: دوای بەرەنگاربوونەوەی قەوارەی زایۆنی لەلایەن ئێرانەوە، پێدەچێت كەمێك خۆی وەلا بنێت بۆ ئەو دوژمنكارییە. 
عەراقچی ڕایشیگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان گفتوگۆی دەوێت و پەیامی جددی لەوبارەیەوە ناردووە، ئاماژەی بەوەشدا، تاران واشنتۆنی دڵنیا كردووەتەوە لە ساتی بەردەوامی هێرشەكان ناتوانرێت گفتوگۆ بۆ ڕێككەوتن بكرێت و ئێمە بەشێوەیەكی یاسایی بەرگری لەخۆمان دەكەین. 

عەراقچی ڕوونیشیكردەوە، وانشتۆن داوای ڕێككەوتنی كردووە و ئێمەش ڕەتمان كردووەتەوە، بەڵام بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وڵاتانی دیكە كێشەمان نییە، وتیشی: بەرگری كردن لە وڵاتەكەمان لەبەرانبەر دەستدرێژییەكان ڕاناوەستێت و گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن ناكەین چونكە بەشداری تاوانەكانە. 

هەروەها وتی: گفتوگۆكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لە ژنێف، لە دۆسیەی ئەتۆمیی و دۆسیە هەرێمییەكاندا كورت دەبێتەوە، جەختیشی كردەوە، لەگەڵ هیچ لایەنێكدا گفتوگۆ لەسەر توانای مووشەكی ئێرانی ناكەن و هەمووان دەزانن بۆ بەرگریكردنە لە خاكەكەی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە ساتی بەردەوامبوونی هێرشەكان، گفتوگۆ لەگەڵ هیچ كەس ناكەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری ئێران سوود لە كامێراكانی چاودێری ئیسرائیل دەبینێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشێکى نوێى مووشەكیی کردە سەر ئیسرائیل و زیانی گیانی و مادی لێ دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ ماوەی چەندین ساڵ جەنگ بەڕێوەببەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: بە بێلایەنى نامێنینەوە و لە بەرەی ئێرانداین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستگیرکردنى سیخوڕێك و چوار لایەنگری ئیسرائیل لە پارێزگایەكی ئێران ڕاگەیەندرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: هیچ كاتێك دۆستێكی باشتر لە سەرۆك ترەمپمان نەبووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی ئێران بەردەوامە

سەرەتا