5 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت
پەیام
سەرچاوە دیبلۆماسییەكان ڕایانگەیاند: وڵاتانی ئەوروپا كە لە ئێستادا لە ژنێفی پایتەختی سویسرا لەگەڵ ئێراندا لە گفتوگۆدان، بە هەماهەنگی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامانجیان ڕاگرتنی پڕۆگرامی ئەتۆمیی و بەرنامەی مووشەكی بالیستی ئێرانییە، لەبەرئەوەی بۆ هەریەك لە ئیسرائیل و ئەوروپا بە هەڕەشەی دەزانن.
سەرچاوەكان ڕایشیانگەیاند: مەرجەكانی ئەوروپا بۆ تاران چوار خاڵی لەخۆگرتووە، كە دەستبەكاربوونەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتیی لەسەرجەم ناوچەكانی ئێران بۆ گرەنتی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و چاودێری چالاكییە بالیستییەكانی ئێران بووە لەبەرئەوەی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل.
سەرچاوەكان وتیشیان: مەرجەكانی ئەوروپا، ڕاگرتنی هاوكارییەكان لەنێوان ئێران و هاوپەیمانە هەرێمییەكانی و ڕاگرتنی هاوكاری سەربازی لەگەڵ ڕووسیاشدا لەخۆگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە