4 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پەیام

گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێتە سەر بانكەكانی ئێران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: سزای نوێی بەسەر ژمارەیەك قەوارە و كەسی پەیوەست بە ئێران سەپاندووە و سزاكان ژمارەیەك كەشتی و قەوارە و كۆمپانیاش لەخۆدەگرێت، كە كەرەستە بە سوپای پاسداران دەدەن.

سزا نوێیەكانی ئەمریكا لە كاتێكدا دێت كە ململانێ لە نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی سەریهەڵداوە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە هەردوولا بۆردومانی یەكدی دەكەن و بووەتە هۆكاری زیانی ماددی و مرۆیی زۆر بۆ هەردووكیان. 

هاوكات وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند: هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ژێرخانی زیندەیی ئەو وڵاتەیان كردووەتە ئامانج و بووەتە هۆكاری دروستبوونی كێشە لە كاری بانكەكاندا. 

وتەبێژەی حكومەتی ئێران ڕایشگەیاند: سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر هێڵی ئینتەرنێتدا وەك ڕێوشوێنێكی ئەمنیی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و وڵات گیراوەتەبەر، لەنێو هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران ـ ئیسرائیل بەپەلە كۆبووەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا بەتوندى کوشتنى خامنەیی ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە پێشهاتی مەترسیدار دەدات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا لە ئیسڕائیل دەكات بۆردومانی سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ڕابگرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: ترەمپ بە پێویستى دەزانێت وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران لەكاربخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێرانییه‌كان ئاماده‌ی دانوستانن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بێنه‌ كۆشكی سپیش

سەرەتا