4 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا
پەیام
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە تایبەت بە ئێران ڕاگەیاند بەڵگەكانی تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئەمریكا لە شەڕی قەوارەی زایۆنی لە دژی وڵاتەكەی زیاد دەبن.
ئیرەوانی ڕاشیگەیاند: "قەوارەی زایۆنی پەلاماری دامەزراوە تەندروستییەكانی ناو ئێرانی داوە و ئەمە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتییە.
نوێنەری ئێران ئاماژەی بەوە كرد "تا ئێستا 5 نەخۆشخانەی ئێران لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە بە ئامانج گیراون و ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی مرۆیی كوژراون و برینداربوون، جگە لەوەی سەدان هاوڵاتی ئاسایی كوژراون و هەزاران كەس برینداربوون".
ئیرەوانی ئاماژەی بەوە كرد "درۆكانی نوێنەری ڕژێمی قەوارەی زایۆنی و هاوپەیمانەكانی لە ڕۆژئاوا چیتر سوودیان نابێت بۆ پاساودانی تاوانە ترسناكەكانی.
نوێنەری ئێران هۆشداری دا "ئەگەر سیستەمی قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی بڕووخێت، ئەم ئەنجومەنەش لەگەڵ ڕژێمی قەوارەی زایۆنیدا بەشداری لە بەرپرسیارێتییەكەدا دەكات".
هەروەها جەختی كردەوە "ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ناتوانێت بێدەنگ بمێنێتەوە لە كاتێكدا دامەزراوە پارێزراوەكان بەر پەلامار دەكەون".
ئیرەوانی هاوكات واشنتۆنی تۆمەتبار كرد بەوەی بەڵگەكانی تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئەمریكا لەم شەڕە داگیركەرییەدا زیاتر دەبن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد "هەڕەشەی ئاشكرای واشنتۆن بۆ لێدانی دامەزراوە ناوكییەكانمان پێشێلكارییەكی ئاشكرای پەیمانی نەتەوە یەكگرتووەكانە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە