5 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى بەردەوامى جەنگەوە نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە
پەیام
ئەمڕۆ شەممە ٢١ى ٦ى ٢٠٢٥ بههۆی بەردەوامى جەنگى ئیسرائیل ئێران نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە لەئێستادا بەرمیلێک نەوت ٧٧ دۆلارى تێپەڕاندووە، ئەوەش بەرزترین ئاستێتى لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا:
ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٠١ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٨٤ سەنت دەفرۆشرێت.
لەکاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٦١ سەنت و بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٥ دۆلار فرۆشرا.
بەرەبەیانى رۆژى ١٣ى ٦ى ٢٠٢٥ ئیسرائیل هێرشێكی بەهێزی كردە سەر ئێران و چەندین بنكە سەربازی و ئەتۆمیی و بەرپرسى باڵاى سەربازیی بەئامانج گرت، ئێوارەى هەمان رۆژ ئێران وەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین مووشەکى ئاڕاستەى ئەو قەوارەیە کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە