6 کاتژمێر پێش ئێستا
188 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاژاوە دەنێتەوە و ئێران لەم جەنگەدا سەركەوتوو دەبێت
پەیام
سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: ئیسڕائیل ئاژاوە لە ناوچەكەدا دەنێتەوە و ئێرانیش لەم جەنگەدا سەركەوتوو دەبێت.
لە میانەی بەشداری لە كۆبوونەوەی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئیسڕائیل لە كاتی دانوستانەكاندا هێرشی كردە سەر ئێران و پاساوی بەرگری لە خۆی دەهێنێتەوە بەڵام ئەوەی دەیكات پێچەوانەی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەكانە.
ئەردۆغان دەڵێ: ئێران مافی خۆیەتی بەرانبەر دەستدرێژییەكانی ئیسڕائیل بەرگری لە خۆی بكات و پێم وایە لەم جەنگەدا سەر دەكەوێت.
سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوەش دا "قەوارەی زایۆنی دەیەوێت بەرەی جەنگ فراوان بكات تا هەموو ناوچەیەك بگرێتەوە، نەتەنیاهوو و حكومەتەكەشی سەلماندوویانە گەورەترین بەربەستن لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمدا". ڕایشیگەیاند: ئیسڕائیل ناگاتە ئامانجەكانی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە: پیلانگێڕییەك هەیە بۆ داڕشتنی سیستمێكی نوێ بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر سایكس بیكۆ، بەڵام توركیا ڕێگە بەمە نادات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە