6 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

 پەیام 

سەرۆكێكی پێشتری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: نەتەنیاهوو بۆیە هێرش دەكاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

بیل كلینتۆن، سەرۆكی پێشتری ئەمریكا لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: بنیامین نەتەنیاهوو بۆیە دەیەوێت شەڕ دژی ئێران بكات چونكە لەم ڕێگەیەوە دەتوانێت بۆ هەمیشە لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردووشدا بە هەمان شێوە مامەڵەی كردووە.

كلینتۆن ئاماژەی بەوە داوە "پێویستە ئەمریكا دۆخەكە ئارام بكاتەوە و ئومێدی هەیە بەوەی ترەمپ ئەم كارە ئەنجام بدات"، ڕایشیگەیاند: پێویستە دۆستەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باوەڕ پێ بهێنین كە ئێمە لەگەڵیاندا دەوەستین و پارێزگارییان لێ دەكەین. 

ئەو سەرۆكە دیموكراتەی پێشتری ئەمریكا باسی لەوەش كردووە "بژاردەی جەنگ بژاردەیەكی باش نییە، چونكە قوربانییە سەرەكییەكانی خەڵكی مەدەنین كە تێوەگلانی سیاسییان نییە و دەیانەوێت بژین".

بیل كلینتۆن كە لە ساڵی 1993 تاكو 2001 سەرۆكی ئەمریكا بووە، راشیگەیاندووە: لە سەردەمی سەرۆكایەتییمدا هەوڵم دا بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی، تا ڕاددەیەكیش سەركەوتوو بووین، بەڵام پێویستە ڕێگە بگرین لە ئێران بەبێ ئەوەی جەنگ ڕوو بدات و خەڵك بكوژرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران ـ ئیسرائیل بەپەلە كۆبووەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا بەتوندى کوشتنى خامنەیی ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە پێشهاتی مەترسیدار دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا لە ئیسڕائیل دەكات بۆردومانی سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ڕابگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: ترەمپ بە پێویستى دەزانێت وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران لەكاربخرێت

سەرەتا