6 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات بە هیچ هۆكارێك گەشت بۆ عێراق نەكەن
پەیام
لە ڕاگەیەنراوێكیدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی گواستەوە "لە چوارچێوەی ئاڵۆزبوونی دۆخەكە لە سایەی جەنگی بەردەوامی نێوان قەوارەی زایۆنی و ئێران، جەختی لە گرنگیی ئەنجامنەدانی گەشت بۆ عێراق كردەوە".
باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕایشیگەیاند: پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریكی بە هیچ هۆكارێك گەشت بۆ عێراق نەكەن.
دوێنێ، هەینییش باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بڵاوی كردەوە "هیچ گۆڕانكارییەك لە كاری باڵیۆزخانەكەمان لە بەغداد و كونسوڵخانەكەمان لە هەولێر ڕووی نەداوە".
هەفتەی ڕابردوویش باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیانی دا لە دروستبوونی ئاڵۆزی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و داوای لێ كردن خۆیان لە سەردانیكردنی كۆمەڵێك شوێن بەدوور بگرن.
لە دوای ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و هێرشی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، عێراق مەترسی بەركەوتنی پریشكی ئاگرەكەی لەسەر دروست بووە و حكومەتیش بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام ژمارەیەك گروپی نزیك لە سیاسەتی ئێران هۆشدارییان داوە "ئەگەر ئەمریكا بەشداری لە هێرشەكانی سەر ئێران بكات ئەوا بە بێَ دوودڵی بەرژەوەندییەكانی بەئامانجی دەگرن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە