12 کاتژمێر پێش ئێستا
204 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ناردنی مووچه؛ به‌غدا داوای ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهات ده‌كات
به‌غدا جه‌خت له مه‌رجه‌كانی بۆ ناردنی مووچه ده‌كاته‌وه و، داوای جێبه‌جێكردنی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهات ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به په‌یامی ڕاگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌ربكات، سووربوونی خۆی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان دووپات كردووه‌ته‌وه.
دوای هه‌وڵی هه‌ندێك به‌رپرس و لایه‌ن، سوودانی ڕایگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ئه‌رقه‌له‌ی بۆ مووچه دروست كردووه، ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجه، كه تێیاندا جه‌خت له ئه‌نجامدانی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چه‌ندین مانگ ئه‌و له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی خۆی مووچه‌ی هه‌رێمی ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، بۆیه ئه‌ویش چیتر ناتوانێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام وتیشی، حكومه‌تی فیدراڵ به ڕوونی به حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمیان وتووه، چیتر ئاماده نین له به‌رانبه‌ر 50 ملیار داهاتی مانگانه، نزیگه‌ی یه‌ك ترۆلیۆن دینار بۆ هه‌رێم بنێرن، به‌ڵكو ده‌بێت داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ڕاده‌ست بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە