11 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: له‌مه‌ودوا چین ئه‌توانێت نه‌وتی ئێران بكرێت
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێستا چین ده‌توانێت له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌رده‌وام بێت، دوای ئه‌م لێدوانه‌ش نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر دابه‌زی.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ترووس وتی: ئێستا چین ده‌توانێت نه‌وت له ئێران بكڕێت و هیوادارم بتوانێت بڕێك نه‌وتیش له ئه‌مریكا بكڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خۆشحاڵه كه توانیویه‌تی ئه‌مه ڕووبدات و چین ده‌ست به كڕینی نه‌وت له ئێران بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌پاندنی سزا كه بووه هۆی سنوورداركردنی ئه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانییه.
هاوكات دوابه‌دوای لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار دابه‌زی، به جۆرێك به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 68 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، له‌كاتێكدا دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به نزیكی 80 دۆلار بوو.
چین به گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت، نزیكه‌ی له‌سه‌دای 80 نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌كڕدرێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌مارۆ و سزاكانه‌وه، ئێران ناچار بووه به هه‌رزاترن نه‌وت به چین بفرۆشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌نیا له نۆ مانگی ساڵی 2023دا، به‌هۆی كڕینی نه‌وت به نرخێكی هه‌رزانتر له ئێران، ڕووسیا و فه‌نزوێلا، چین نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار قازانجی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە