6 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ٧٨ دۆلارى تێپەڕاند
پەیام
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٣ى ٦ى ٢٠٢٥ نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە و لەئێستادا بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٧٨ دۆلارەوەیە، ئەوەش بەرزترین ئاستێتى لە ماوەى پێنج مانگى ڕابردوودا:
هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوامی جەنگى ئیسرائیل ئێران دەگەڕێتەوە:
ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٥ دۆلار و ٠٢ سەنت دەفرۆشرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە