11 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
سودانی: سه‌ركه‌وتووبووین له دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له جه‌نگ
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند سه‌ركه‌وتوو بووین له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و دوورخستنه‌وه‌ی له جه‌نگ.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه.
سودانی ڕایگه‌یاندووه: عێراق هه‌رگیز له دۆخی لاوازی‌دا نه‌بووه‌و نابێت، پێشتر روبه‌ڕووی تیرۆربووینه‌وه‌و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتین، ئێستاش له دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌دورگرتنی گه‌له‌كه‌شمان له كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ سه‌ركه‌وتوو بووین.
وتیشی: به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو كرد كه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق بێت، هیواشی خواست كه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌هێز بێت، نه‌ك له‌رزۆك.
ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی عێراقیان له ئیدانه‌كردنه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی زایۆنی بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتكرده‌وه و ئه‌و قه‌واره بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی ململانێكان بیانووی شكستخواردووی به‌كارهێناو ریشه‌ی كێشه‌كه پشتگوێخستنی مافی فه‌له‌ستینییه‌كانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە