9 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی عێراق كرا
له عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت كرا و له هه‌رێمی كوردستانیش چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌ش نادیاره. هێشتا كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدایش ئه‌نجامیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینیی نیشتیمانیی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی بۆ مانگی ته‌مموز و پاره‌ی مووچه بۆ بانكه‌كانی عێراق نێردراوه.
ده‌ستپێكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت له عێراق له كاتێكدایه، مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه، هیچ هه‌واڵێكی دروستیش له‌باره‌ی كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌وه له‌ئارادا نییه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدادن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتیی خانه‌نشینیی كوردستان باسی له‌وه كردووه، جگه له‌وه‌ی هیچ خانه‌نشینێكی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و خانه‌شنینانه‌ش كه له‌دایكبووی ساڵانی 1962 تا 1965ـن و ئه‌مساڵ خانه‌شنین بوون، چوار بۆ شه‌ش مانگه هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه و گرفتیان هه‌یه.
به‌رده‌وامیی كێشه‌ی مووچه له كاتێكدایه كه پاش چوار ڕۆژ دانوستان له هه‌ولێر و به‌غدا، هێشتا هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و چاره‌نووسی مووچه‌یش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
له 27ی مانگه‌وه گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و، دوو ڕۆژ شاندی عێراق له هه‌ولێر و دوو ڕۆژیشه شاندنی هه‌رێم له به‌غدا سه‌رقاڵی گفتوگۆن.
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانه و ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی كۆی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ته‌وتین، داواكاریی به‌غدان.
تا ئێستا هیچ لایه‌كیان ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیی له‌سه‌ر ئه‌نجامی دانوستانه‌كان نه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە